بەرشەلۆنە پێیوایە کڤارا ناوی یانەکە بەکاردەهێنێت

PM:11:09:28/04/2024

364 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە پێیوایە کڤارا ناوی یانەکە بەکاردەهێنێت بۆ زیادکردنی مووچەکەی و دەنگۆکان بە ناڕاست دەزانێت.

بەپێی بڵاوکراوەیەکی رۆژنامە سپۆرت، لەم دواییانەدا ناوی یاریزانەکەی ناپۆلی بە بەرشەلۆنەوە دەبەسترایەوە ئەمە لە کاتیکدا خودی کڤارا پێشتر رایگەیاندبوو لە منداڵیەوە خەونی یاریکردن بووە بۆ ریاڵ مەدرید، لە ئێستادا لە کەتەلۆنیا پێیانوایە بانگەشەی چوونی یاریزانەکە بۆ بەرشە راست نییە و ئەم بابەتە وەک مانۆڕێک لەلایەن بەڕێوبەری کارەکانی کڤارتسخێلیا لێکدەدەنەوە تا فشار بخاتە سەر ناپۆلی لە کاتی نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەستێرە جۆرجییەکە.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کڤاراتسخێلیای تەمەن 23 ساڵ لەگەڵ ناپۆلی مووچەیەکی کەم وەردەگرێت، لە ئێستادا دەیەوێت گرێبەستێکی نوێ لەگەڵ یانەکە واژۆ بکات تا بڕگەی شکاندی گرێبەستەکەی زیادبکرێت هاوشانی مووچەکەی.

لەم هاوینەدا ئۆریلیۆ دی لاورێنتیسی سەرۆکی ناپۆلی بڕیاریداوە ڤیکتۆر ئۆسیمێنی هێرشبەری نەیجیری یانەکەی بە پاریس سان جێرمان یان یانەیەکی خولی ئینگلتەرا بفرۆشێت بە نزیکەی 100ملیۆن یۆرۆ و نایەوێت هیچ ئەستێرەیەکی تری لەدەستبدات.