پاریس بووە پاڵەوانی خولی فەڕەنسا

PM:10:46:28/04/2024

280 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پاریس سان جێرمان بۆ سێیەمجار لەسەریەک و 12یەم جار لە مێژوویدا بووە پاڵەوانی خولی فەڕەنسا.

پاش ئەوەی یانەی لیۆن توانی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە مۆناکۆ بباتەوە، پاریس سان جێرمان سوودمەندی یەکەم بوو کە یانەکە پێش کۆتایی هاتنی خولی فەڕەنسا بە سێ هەفتە بووە پاڵەوان.

پاریس لە ئێستادا خاوەنی 70 خاڵە و یانەی مۆناکۆ بە 58 خاڵ لە پلەی دووەم دێت، بوون بە پاڵەوانی خولیش بەو واتایە دێت یانەکە دەتوانێت بە تەواوی پشوو بە یاریزانەکانی بدات و بەباشی ئامادەبن بۆ یارییەکانی چامپیۆنزلیگ کە لە ئێستادا لە قۆناغی پێش کۆتاین و روبەڕووی بروسیا دۆرتمۆند دەبنەوە.

ئەمە سێیەمجارە پاریس دەبێتە پاڵەوانی خولی فەڕەنسا لەسەر یەک و لە ماوەی 12 ساڵی رابردووشدا دەجار بوونەتە پاڵەوانی خولی فەڕەنسا.

یانە پاریسیەکە لە ئێستادا خاوەنی زۆرترین پاڵەوانی خولی فەڕەنسایە کە 12 جارە، پاش ئەویش یانەی سان ئیتیان دێت بە 10 جار، مارسیلیاش بۆ نۆ جار پاڵەوانی لە پلەی سێیەم دێت و مۆناکۆ و نانتیش یەکی هەشت جار بوونەتە پاڵەوان.