خولی ئیتاڵیا.. رۆما و ناپۆلی یەکسان بوون

PM:09:00:28/04/2024

144 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیتاڵیا رۆما و ناپۆلی بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا یەکسان بوون و بۆلۆنیاش نەیتوانی لە ئۆدەنیزی بباتەوە.

لە یارییەکانی هەفتەی 34ی خولی ئیتاڵیا ناپۆلی لە یاریگای خۆیدا میوانداری رۆمای کرد.

لە تایمی سەرەڕای هەوڵەکانی هەردوولا و بە تایبەتی ناپۆلی خاوەن یاریگا هیچ گۆڵێک تۆمارنەکرا و ئەنجامەکە بە سپێتی کۆتایی پێهات.

لە تایمی دووەم لە خولەکی 59 پاولۆ دی بالا بە لێدانی سزا رۆمای پێشخست، بەڵام زۆری نەخایاند و لە خولەکی 64 ماتیاس ئۆلیڤێرا ئەنجامەکەی بۆ ناپۆلی یەکسانکردەوە، هەوڵەکانی کوڕانی خاوەن یاریگا بەردەوام بوو تا لە خولەکی 84 ئۆسیمێن بە لێدانی سزا گۆڵی دووەمیشی بۆ تۆمارکردن، بەڵام وەڵامی رۆما خێرا بوو کاتێک پێنج خولەک دواتر تامی ئەبراهام ئەنجامەکەی بۆ گورگەکان یەکسانکردەوە و سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا کۆتایی پێهات.

لە یارییەکانی تریشدا ئەتڵانتا بە دوو گۆڵی بێوەڵام لە ئیمپۆلی بردەوە، بۆلۆنیا و ئۆدەنیزیش یەکسان بوون بە گۆڵێک.