خولی ئینگلتەرا... مان سیتی شکستی بە نۆتینگهام هێنا

PM:08:37:28/04/2024

164 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئینگلتەرا مانچستەر سیتی بە دوو گۆڵی بێوەڵام شکستی بە نۆتینگهام فۆرێست هێنا

لە یارییەکانی هەفتەی 35ی خولی ئینگلتەرا، نۆتینگهام لە یاریگای خۆیدا میوانداری مان سیتی کرد.

لە تایمی یەکەم سەرەڕای ئەوەی کوڕانی گواردیۆلا زیاتر تۆپیان لابوو بەڵام نۆتینگهام باشتر بوون لە درووستکردنی هەلی گۆڵ تۆمارکردن، بەڵام ئەمە واینەکرد سیتی بوەستێت و لە خولەکی 32 گڤاردیۆل گۆڵی یەکەمی یانەکەی تۆمارکرد.

لە تایمی دووەم دووبارە کوڕانی خاوەن یاریگا مەترسیان زیاتر درووست دەکرد، بەڵام لەگەڵ هاتنەوەی هالاند سیتی زیاتر هاتنە پێشەوە و لە خولەکی 71 ئەستێرە نەرویجیەکە دووەم گۆڵی مانچستەر سیتی تۆمارکرد و سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵی بێوەڵام کۆتایی پێهات.

بەم ئەنجامەش سیتی خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ 79 خاڵ و لە پلەی دووەم دێت، نۆتینگهامیش لە پلەی 17یەم کایەوە بە کۆکردنەوەی 26 خاڵ.