چاڤی: دەمانەوێت پارێزگاری لە پلەی دووەم بکەین

PM:04:55:28/04/2024

164 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چاڤی رایگەیاند دەیانەوێت پارێزگاری لە پلەی دووەم بکەن و لەگەڵ بەرپرسانی یانەکەی گفتوگۆی بازاڕی گواستنەوە دەکەن.

سبەینێ لە کاتژمێر 10 و لە کۆتا یاری هەفتەی 33ی خولی ئیسپانیا، هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و ڤالانسیا لە یاریگای لویس کۆمبانێسی تایبەت بە یانە کەتەلۆنیەکە رووبەڕووی یەکدەبنەوە.

پێش ئەو یاریە، چاڤی هێرناندێزی راهێنەری بەرشەلۆنە لە کۆنفرانسێکدا رایگەیاند، پلەی دووەمیان دەوێت و ئامانجیان ئەوەیە پارێزگاری لەو پلەیە بکەن تا بتوانن بەشداری بکەن لە جامی سوپەری ئیسپانیا.

چاڤی رایگەیاند، ڤالانسیا یانەیەکی بەهێزە و لەگەڵ بوونی باراخای راهێنەر کوالێتی زیاتر بەرزبووەتەوە، کاری نایابیان ئەنجامداوە و ئەرکیان قورسدەکەن لە یاریەکەدا.

لەسەر ئەنجامدانی گرێبەست لە هاوینی ئەمساڵدا، چاڤی دوپاتیکردەوە لەگەڵ خوان لاپۆرتای سەرۆک و دیکۆی بەڕێوەبەری وەرزشی گفتوگۆی کردووە و شێوازی یەک بە یەک بەکاردەهێنن لە گواستنەوەی یاریزاناندا.

ئاماژەی بەوەشدا، یاریزانەکان بە پابەندیەکی زۆرەوە کارەکانیان ئەنجامدەدەن و بە پەرۆشیەوە بەشداری دەکەن لە راهێنانەکاندا، هیوادارە لە وەرزی داهاتوودا بتوانن ئەنجامی باشتر بەدەستبهینن.

لە کۆتاییشدا وتی، بە پەرۆشیەوە کاردەکەم لە یانەکەدا و لە جامی یۆرۆشدا چاودێری یاریزانەکانیان دەکەن، لە ماوەی رابردوودا هۆکاری شکستی ئەم وەرزەیان باس کردووە.

خ . ک