PM:09:29:05/03/2024
464 جار خوێندراوەتەوە
+
-
هالاند ئاماژەی بەوەکرد میسی باشترین یاریزانی مێژووە و دوپاتیشیکردەوە لە
مان سیتی دڵخۆشە.
هالاند لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەیان بەرامبەر بە کۆپنهاگن بەشداری
کرد، تێیدا وەڵامی چەند پرسیارێکی دایەوە و لەسەرەتادا رایگەیاند، تەمەنی 23 ساڵە
و هەموو نازناوەکانی لەگەڵ یانەکەی بەدەستهێناوە بەڵام دەیەوێت دووبارە ببێتەوە
پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ.
وتیشی: میسی باشترین یاریزانی جیهان و مێژووە، پێویستە ئەو واز لە یاریکردن
بهێنێت تا یەکێکی تر بە باشترین هەڵبژێردرێت.
سەبارەت بە دەنگۆکانی جێهێشتنی مان سیتیش رایگەیاند، لەگەڵ یانەکەی زۆر
خۆشحاڵە و پەیوەندەیکی باشی لەگەڵ راهێنەر و یاریزانان و هاندەران و تەواوی یانەکە
هەیە، رۆژنامەکان دەتوانن دەنگۆکان بڵاوبکەنەوە بەڵام ئەو هەست بە دڵخۆشی دەکات
لەگەڵ مان سیتی.
سەبارەت بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەشی وتی: لە ئێستادا تەنیا سەرنج لەسەر
یاریگایە و دەبێت بابەتە ئەرێنیەکانی ژیان بدۆزمەوە، ژیان جوانە و کەسانی جوان و
باشیش لە دەوروبەرمن.
هالاند
ستایشی هۆیلاندی کرد و بە یاریزانێکی زۆر باش وەسفیکرد و دوپاتیشیکردەوە راستە
سەرەتایەکی باشی نەبووە بەڵاک ئەو گەنجە و لە ئێستادا باش و پێویستە بەردەوامبێت
لە بەرەوپێشچوون.