چەندین تۆمەتی گەورە ئاڕاستەی ئیتۆ کراوە

PM:09:00:31/01/2024

336 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئیتۆ لە ئێستادا سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کامیرۆنە بەڵام روبەڕوی چەندین تۆمەتی جیاواز بوەتەوە.

دوای وازهینانی لە تۆپی پێ وەک یاریزان، ساموێل ئیتۆ هەر بەزووی بەهۆی ناوبانگ و پێگەکەیەوە بوو بە سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کامیرۆن، بەڵام لەگەڵ دەستبەکاربوونی بە بەردەوامی باس لە کێشەکانی سەرۆکەکە کراوە.

ڕۆژنامەی زە ئەتلەتیک بڵاویکردەوە، ئیتۆ کۆمەڵێ تۆمەتی گەورەی ئاڕاستەکراوە کە خۆی دەبینێتەوە لە دەستوەردان لە یارییەکان و یاریکردن بە ئەنجامی یارییەکانەوە، هەروەها بڵاوکردنەوەی زانیاری ناڕاست و هەڕەشەکردن بۆ بەکارهێنانی دەسەڵات، هەموو ئەمانەش لە فایلێکدا پێشکەشی لیژنەی ئەخلاقی فیفا کراوە لەلایەن جێگری سەرۆکی پێشووی یەکێتی پۆپی پێی کامیرۆنەوە.

هەروەها لەلایەکی تریشەوە یەکێتی تۆپی پێی ئەفریقا بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە دەکات بۆ ئەوەی بەزووی راستیەکان دەرکەون، زۆرێک لە میدیاکانیش داوایان لە فیفا کردووە بە زووترین کات هەنگاو بنێت بۆ دوورخستنەوەی ئیتۆ لە پۆستی سەرۆکایەتی یەکێتی تۆپی پێی کامیرۆن.