PM:01:01:26/10/2023
500 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەهۆی پشووەکانی رۆژانی شەممە و یەکشەممە
کەناڵەکانی پەخشی یاریەکان لە بەریتانیا ناتوانن یاریەکان بگوازنەوە
هاندەرانی ئینگلتەرا نیگەرانن بەهۆی ئەوەی
ناتوانن سەیری یاری جود بێلینگهامی ئەستێرەی وڵاتەکەیان بکەن لە یەکەم یاری
کلاسیکۆدا بەرامبەر بەرشەلۆنە، بەهۆی پەخش نەکردنی یاریەکان لە لایەن کەناڵەکانەوە
ئەمەش بەپێی یاسایەک کە لە ساڵی شەستەکانەوە
تکو 2029 کاری پێ دەکرێت،بەپێ یاساکە، هیچ کەناڵێک ناتوانێت لە کاتژمێر دوو و 15
خولەک بۆ پێنج وپانزە خولەک یاریەکان بگوازنەوە ئەوەش بەهۆی هاندانی هاوڵاتیانی
ئەو وڵاتە بۆ کڕینی بلیتی یاریەکان.
وەک ئاشکرایە لە وڵاتی ئینگلتەرا رۆژانی شەممە
و یەکشەممە رۆژانی پشووە، لەو کاتانەدا
یاریەکانی خولە ناوخۆییەکان بەڕێوە دەچێت ، ئەگەر بێت و کەناڵەکان یاریەکان
بگوازنەوە راستەوخۆ کاریگەری دەبێت لەسەر کەمی فرۆشی بلیتەکانی یاریگا و خەڵکی لە ماڵەوە سەیری یاریەکان دەکات.
ئەم یاسایە نەک تەنها بۆ خولی ئینگلتەرا
بەڵکو بۆ سەرجەم خولەکان بەکار دەهیندرێت لەو وڵاتەدا و بەو هۆیەوە دانیشتوانی
بەریتانیا ناتوانن سەیری کلاسیکۆ بکەن.