AM:08:29:01/10/2023
584 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئینتەر میامی ئەمریکی لە یاریگای خۆیدا بەرامبەر نیۆرک
سیتی دوو خاڵی لەدەست دا
لە یاریەکانی هەفتەی 32ی خولی ئەمریکی ئینتەر میامی بەبێ
ئامادەبوونی لیۆنێل مێسی لە یاریگای خۆیدا
روبەڕوی نیۆڕک سیتی بویەوە.
لە تایمی یەکەمدا، یاریەکی ئاست مامناوەندی بەخۆیەوە
بینی و هیچ کامیان سەرکەوتو نەبوون لە هەژاندنی تۆڕی گۆڵی یەکتر .
لە تایمی دووەمدا، تا ڕادەییەک یاریەکی توندوتیژی
بەخۆیەوە بینی و هەر لەو تایمەدا ناوبژیوان شەش کارتی زەردی بەرووی یاریزاناندا
بەرز کردەوە.
بە هیوای
گۆڕانکاری لە ئەنجامەکەش راهێنەری هەردوو لا چەندین گۆرانکاریان ئەنجامدا، تاکو لە
خولەکی 77 سانتیاگۆ رۆدریگێز توانی گۆڵی یەکەم بۆ نیۆرک سیتی تۆمار بکات ، بەڵام
ئینتەر میامی لە هەوڵی یەکسان کردنەوەی ئەنجامەکەدابوو تاکو لە پێنج دەقەی کۆتای
کاتی زیادکراوی یاریەکە توانیان لە رێگەی یاریزان تۆماس ئۆگەستینەوە ئەنجامەکە یەکسان بکەنەوە ، و یاریەکە بە یەکسانی
بۆ هەردوولا کۆتای هات
ئینتەر میامی بە کۆکردنەوەی 33 خاڵ لە پلەی 13یەمی
ریزبەندی خولەکە دێت و دوو یاری دواخراوی ماوە.