هیلال چووە پێشەنگی ریزبەندی خولی سعودی

PM:11:08:29/09/2023

812 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خولی سعودیە ..هیلال سەرکەوتنی بەسەر شەبابدا بەدەست هێنا و چووە پێشەنگی ریزبەندی خولەکە
لە یارەیەکی تری هەفتەی هەشتەمی خولی رۆشەنی سعودی یانەی هیلال بە ئامادەبوونی نەیماری بەرازیلی میوانداری لە یانەی شەباب کرد .

لە گێمی یەکەمدا تاڕادەیەک یاریەکی ئاست مامناوەند بینراو ئاستی هەردوولا لەیەکتر نزیک بوو ، تاکو لە خولەکی 36 لێدانی سزا بۆ یانەی هیلال هەژمار کرا بەڵام نەیماری بەرازیلی سەرکەوتوو نەبوو لە جێبەجێ کردنی و گێمی یەکەم بە بێ گۆڵ بە کۆتا هات .

لە گێمی دووەمدا هیلال بە ئاستێکی زۆر بەرزەوە دەرکەوت و هێرش لەدوای هێرش بۆ گۆڵی یانەی شەبابی دەبرد ، لە ئەنجامدا لە خولەکی 68 کۆلی بالی گۆڵی یەکەمی هیلالی تۆمارکرد و دواتریش لە خولەکی 76 میترۆڤیچ دوبارە تۆڕی گۆڵی شەبابی هەژاند و یاریەکە بەم ئەنجامە بە کۆتا هات.

دوای ئەم ئەنجامەش یانەی هیلال بە کۆکردنەوەی 20 خاڵ چووە پێشەنگی ریزبەندی خولی سعودی.