PM:10:31:29/09/2023
532 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئیسکۆی ئەستێرەی پێشووی یانەی ڕیال مەدرید و ئێستای یانەی ریاڵ بیتس لە ڕاداری یانەیەکی ئیتاڵیدایە
ئەستێرەی لاوی ئیسپانی ئیسکۆ، یاریزانی پێشووی یانەی ڕیال
مەدرید، لەگەڵ تیپە نوێیەکەی ڕیال بیتیس لە خولی ئیسپانیا ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات،ڕیال
بیتیس دەرفەتی ئەوەی بە ئیسکۆ بەخشیوە کە جارێکی دیکە لە لالیگادا درەوشاوە بێتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتێک کە ماڵپەڕی فۆتبۆڵی ئیسپانیا بڵاویکردووەتەوە،
یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی لەنێو ئەو یانانەدایە کە ئارەزووی تواناکانی ئیسکۆ دەکەن،
یانە ئیتاڵییەکە هیوادارە لە هاوینی داهاتوودا سەرکەوتوو بێت لە هێنانی یاریزانەکە
وەک یاریزانێکی ئازاد.
گرێبەستەکەی ئیسکۆ لەگەڵ تیپە ئەندەلوسیەکە بۆ ماوەی یەک
وەرزە، هەروەها بڕگەی درێژکردنەوەی بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە لەخۆدەگرێت، ئەو بڕگەیەش بەدڵنیاییەوە بێتیس دەیەوێت چالاکی
بکات بۆ ئەوەی یاریزانە بەتواناکەی بەخۆڕایی لە داهاتوودا لەدەست نەدات.
ئیسکۆ تەمەنی 31 ساڵە و لە هێڵی هێرشبەری یاری دەکات، گرێبەستەکەی
لەگەڵ بێتیس لە مانگی حوزەیرانی 2024 کۆتایی دێت.
تا ئێستا ئیسکۆ حەوت یاری لەگەڵ بیتس ئەنجامداوە و گۆڵێکی
تێدا تۆمارکردووە.