PM:05:57:13/08/2023
1496 جار خوێندراوەتەوە
+
-
نەیمار لەگەڵ هیلال
رێککەوتووە بە گرێبەستێکی دوو ساڵی و مووچەی ساڵانەی 80 ملیۆن یۆرۆ.
رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی
بڵاویکردەوە، نەیمار دا سیلڤای بەرازیلی و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان
گەیشتووەتە رێککەوتن لەگەڵ یانەی هیلالی سعودی کە پەیوەندیان پێوە بکات.
رۆژنامەکە رایگەیاندوە،
گرێبەستەکەی نەیمار لەگەڵ یانەی هیلال بۆ ماوەی دوو ساڵە و مووچەی ساڵانەی
یاریزانەکەش 80 ملیۆن یۆرۆ دەبێت بەوەش بڕی 160 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت لە تەواوی
گرێبەستەکەیدا لەگەڵ ئەو یانەیە.
دەشڵێت، لە ئێستادا
بەرپرسانی هیلال دەیانەوێت یانەی پاریس سان جێرمان رازیبکەن کە بەرامبەر 90 ملیۆن
یۆرۆی کاش و 30 ملیۆن یۆرۆ وەک گۆڕانکاری و پاداشت ئەو یاریزانەیان پێبفرۆشن.
لەلایەکی ترەوە،
فابریزیۆ رۆمانۆ رایگەیاند، چوونی نەیمار بۆ هیلال کۆتایینەهاتووە و گفتوگۆکانی
نێوان هەردوو لایەنەکە چەند هەنگاوێکی بڕیوە.
خ . ک