PM:10:45:10/08/2023
1244 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گواردیۆلا لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی رایگەیاند دووبارە بەدەستهێنانی سێ نازناوەکە کارێکی مەحاڵە
و ئامادەین بۆ یەکەم یاری پریمەرلیگ.
راهێنەری مانچستەر سیتی پیپ گواردیۆلا لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی بۆ یەکەم
یاری پریمەرلیگ کە ماڵپەڕی فەرمیی مان سیتی بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت: مەحاڵە ئەو کارە
بکەین کە وەرزی ڕابردوو کردمان.
گواردیۆلا : بردنەوەی سێ نازناوەکە لە ژیاندا جارێکە، داوام لە یاریزانەکان
کرد ئەوە لەبیر بکەن، ئێمە سەرکەوتینە سەر شاخەکە، بەڵام ئێستا دابەزیوین، لەوێشەوە
لەگەڵ هەمووان بە هەمان مەبەست دەست پێدەکەینەوە ، بەڵام مێژوومان بۆ خۆی قسە دەکات.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بەڵام
ئێمە دەزانین کە بردنەوەی سێ نازناو چەندە قورسە، هەوڵیش دەدەین ئاستێکی باش پێشکەش
بکەین بەرامبەر بێرنلی، دواتر بەرامبەر نیوکاسڵ و دواتر شێفیڵد یونایتد.
وە سەبارەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی بێرنلی: "بەگشتی یارییەکانی یەکەم قورسن، بەتایبەتی
بەرامبەر بە تیپە تازە سەرکەوتووەکانی پرێمەرلیگ، چونکە هیچیان نییە لەدەست بدەن، وزە
و خەونیان هەیە بۆ بەدەستهێنانی وەرزێکی باش.
وە لە کۆتاییدا وتی: لە مانگی ئەیلولدا بیر لە نازناوی پریمەرلیگ ناکەینەوە،
بەڵام هەوڵدەدەین لە ئاستێکی باشتردا بین لە چاو ڕۆژانی پێشوو.
مانسیتی لە یەکەم یاری رووبەروی یانەی بێرنلی
دەبێتەوە لە 11ی ئەم مانگە ، لە هەفتەی یەکەمی خولی نایابی ئینگلیزی.