ئینریکى: ڕووبەڕووبوونەوەى ئیتاڵیا قورس دەبێت

PM:11:31:05/10/2021

1756 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینریکى ڕووبەڕووبوونەوەى ئیتاڵیا بە قورس دەزانێت و لە بێبەختیشدا مۆراتا و مۆرینۆ بەهۆى پێکانەوە دوورکەوتوونەتەوە.

لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا پێش ڕووبەڕووبوونەوەى ئیتاڵیا لە قۆناغى پێش کۆتایى خولى نەتەوەکانى ئەوروپاى ناسراو بە نەیشن لیگ، لویس ئینریکى ڕاهێنەرى ئیسپانیا ئاماژەى بە بەهێزى و قورسى یارییەکە کرد.

ئینریکى پێیوایە ئیتاڵیا یەکێکە لە باشترین تیپەکانى جیهان و لەسەر ئاستى ئەوروپاش بە باشترین هەڵبژاردەى کیشوەرەکەى دادەنێت.

ئینریکى باس لەوەشدەکات، هەڵبژاردەکەى هێرشبەرێکى تایبەتى نییە، هەر بۆیە بێبەختن بە دوورکەوتنەوەى ئەلڤارۆ مۆراتا و جیرارد مۆرینۆ بەهۆى پێکانەوە.

پێشیوایە ڕۆبرتۆ مانچسنى ڕاهێنەرى ئیتاڵیا بەپێى پێویست توانیویەتى بە شێوازى خۆى یارى بکات و نازناو بەدەستبهێنێت و ئاستێکى بەرز پێشکەش بکات، هەردەمیش بەو شێوازە یاریکردنە هەلى سەرکەوتنى هەیە، هەر وەک گواردیۆلا لەگەڵ یانەکانى بەرشەلۆنە و بایرن میونشن کردى.

گ . ف

Image