پیانیچ: ئێستاش نازانم کومان چى لێدەویستم

PM:11:02:05/10/2021

1184 جار خوێندراوەتەوە

+ -

میرالیم پیانیچ ئاماژە بەوەدەکات تا ئێستاش نازانێت کومانى ڕاهێنەرى بەرشەلۆنە چى لێ ویستووە.

لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەى مارکاى ئیسپانى، پیانیچى بۆسنى یاریزانى یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى، کە بەخواستن پەیوەندى بە یانەى بیشکتاشى تورکییەوە کردووە، باس لە کێشەکانى لەگەڵ ڕۆناڵد کومانى ڕاهێنەرى یانە کەتەلۆنیەکە دەکات.

پیانیچ دەڵێت "ئێستاش نازانم کومان چى لە من دەویست، هەوڵى نەئەدا شتەکەم بۆ ڕوونبکاتەوە یان کێشەکە چارەسەر بکات، ئەوە من بووم پرسیارم لەو دەکرد کە چى لێم دەوێت".

پیانیچ ئاماژە بەوەشدەکات، لە وەرزێکدا پێویستت بە 17 بۆ 18 یاریزان دەبێت بۆ بردنەوەى نازناوەکان و دەڵێت "بەڵام بەلاى کومانەوە هیچ کیشەیەکى لە شێوەى یاریکردنمدا نەبووە و هیچ وەڵامێکیشى نەبووە بۆم".

پیانیچ لە بارەى مامەڵەى بەرشەلۆنەوە لە کاتى گەڕان بۆ یاریزانێک بۆ جێگەکەى دووپاتیدەکاتەوە، بەلاى ئەوەوە هەڵسوکەوت زۆر گرنگە، کە یانە لەگەڵ یاریزاندا بیکات.

گ . ف

Pjanic criticises Koeman and opens up on nightmare Barcelona spell