PM:10:32:05/10/2021
2800 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پێنج یاریزانى ڕیاڵ مەدرید کێبڕکێ لەسەر خەڵاتى ماهو بۆ باشترین یاریزانى
مانگى ڕابردوو لە یانەکەدا دەکەن.
پێگەى فەرمى ڕیاڵ مەدرید لە تویتەر لیستى یاریزانە پاڵێوراوەکانى بۆ خەڵاتى
باشترین یاریزانى یانەکەى لە مانگى نۆى ڕابردوودا بڵاوکردەوە، کە لە پێنج یاریزان
پێکهاتوون.
پێنج یاریزانە پاڵێوراوەکەش بریتین لە تیبۆ کۆرتوا و ڤینیسیۆس جۆنیۆر و کەریم
بنزیمە و ئیدواردۆ کاماڤینگا و مارکۆ ئەسینسیۆ، کە کێبڕکێ لەسەر خەڵاتى ماهو
دەکەن.
ڤینیسیۆس، کە یەکێکە لە پاڵێوراوەکان، خەڵاتەکەى بۆ مانگى هەشتى ڕابردوو
بەدەستهێنا، کە تا ئێستا لەم وەرزەى خولى ئیسپانیادا پێنج گۆڵى تۆمارکردووە و بنزیمەش
بە نۆ گۆڵ پێشەنگى گۆڵکارانى خولەکەى گرتووە.
گ . ف