PM:08:24:05/10/2021
864 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لیڤاندۆڤسکى ئارەزووى نوێکردنەوەى گرێبەستەکەى لەگەڵ بایرن میونشن دەکات و نایەوێت
ڕیزەکانى یانەکەى بەجێبهێڵێت.
گرێبەستەکەى ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکى پۆڵەندى هێرشبەرى یانەى بایرن میونشنى
ئەڵمانى لە هاوینى 2023دا کۆتایى دێت، لەگەڵ ئەوەش مشتومڕەکان لەسەر داهاتووى
بەردەوامن.
ڕۆژنامەى بیڵدى ئەڵمانى بڵاویکردووەتەوە، لیڤاندۆڤسکى ئارەزووى نوێکردنەوەى
گرێبەستەکەى دەکات، لەپێناوى بەردەوامیدان بە کاروانە وەرزشیەکەى لە یاریگاى
ئەلیانز ئەرینادا، کە لێوان لێوە لە دەستکەوتەکان.
لیڤا دەیەوێت گرێبەستەکەى تا 2025 نوێبکاتەوە و لە یانە باڤاریەکەدا کۆتایى
بە کاروانە وەرزشیەکەى بهێنێت، کە ئەو کات تەمەنى دەگاتە 37 ساڵ.
لیڤاندۆڤسکى 33 ساڵ لەم وەرزەدا بەشدارى لە 10 یارى بایرن میونشندا کردووە
لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا و 13 گۆڵ و یەک ئەسیستى تۆمارکردووە.
لیڤاندۆڤسکى لە هاوینى 2015دا بەبێ بەرامبەر لە بڕوسیا دۆرتمۆندەوە
پەیوەندى بە بایرن میونشنەوە کرد و لەو کاتەوە چەندین نازناوى و ژمارەى پێوانەیى تۆمارکردووە.
گ . ف