سۆلشایەر هۆکارى توڕەبوونەکەى ڕۆناڵدۆ بووە

PM:07:39:05/10/2021

1600 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کریستیانۆ توڕەبووە بەوەى لە یارییەکەى بەرامبەر ئیڤەرتۆن لە پریمەر لیگدا بە سەرەکى یارى نەکردووە.

لە دوایین یارى مانچستەر یونایتد لە هەفتەى حەوتەمى خولى نایابى ئینگلتەرا بەرامبەر ئیڤەرتۆن، کە بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتایى هات، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆى پورتوگالى لەسەر کورسى یەدەگ بوو.

ڕۆژنامەى میرەرى بەریتانى بڵاویکردووەتەوە، ڕۆناڵدۆ توڕەبووە کاتێک پێى وتراوە لە پێکهاتەى سەرەکیدا نییە بۆ ئەو یارییە، هەرچەندە لە تایمى دووەمدا بەشداریکرد، بەڵام نەیتوانى بردنەوەیەکى نوێ بۆ یانەکەى بەدەستبهێنێت.

میرەر ئاماژەى بەوەکردووە، ڕۆناڵدۆ یەکەم کەس بووە ڕەخنەى لە بڕیارەکەى سۆلشایەرى ڕاهێنەرى شەیتانە سورەکە گرتووە، لەبەرئەوەى هەفتەیەکى تەواوى لەبەردەمدا بووە بۆ پشوودان پێش یارى هەڵبژاردەکەى لە پاڵاوتنەکانى مۆندیالدا.

باسى لەوەشکردووە، ڕۆناڵدۆ دواى یارییەکەش هەر توڕەبووە و بۆ یەکەم جار هیچ پەیامێکى بۆ هاندەرانى بڵاونەکردووەتەوە لە دواى گەڕانەوەى بۆ مانچستەر یونایتد لە ڕۆژەکانى کۆتایى ماوەى گواستنەوەى هاوینەى ڕابردوودا.

ڕۆناڵدۆى 36 ساڵ لەم وەرزەدا لەگەڵ مانچستەر یونایتد بەشدارى چوار یارى پریمەر لیگ و دوو یارى چامپیۆنز لیگى کردووە و پێنج گۆڵى تۆمارکردووە.

گ . ف

Sir Alex Ferguson says it was a mistake by Ole Gunnar Solskjaer to rest Cristiano Ronaldo against Everton | Evening Standard