سبەینێ قۆناغى پێش کۆتایى نەیشن لیگ دەستپێدەکات

PM:07:20:05/10/2021

876 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سبەینێ لە نەیشن لیگ ئیسپانیا و ئیتاڵیا رووبەڕووی یەکدەبنەوە و پێنجشەممەش فەرەنسا بەرامبەر بەلجیکا یاریدەکات.

یارییەکانی نەیشن لیگ لە قۆناغی پێش کۆتاییدایە، سبەی چوارشەممە لە یاریەکی بەهێزی ئەو قۆناغەدا لە کاتژمێر نۆ و 45 خولەکی شەو هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە یاریگای سان سیرۆ لە شاری میلانۆ رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەبێتەوە.

کۆتا یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردە لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی یۆرۆی 2020دا بو کاتێک ئیتاڵیا بە لیدانی یەکلاکەرەوە توانی لە ئیسپانیا و بباتەوە و بگاتە یاری کۆتایی

پێنجشەممەش لە هەمان قۆناغدا و لە کاتژمێر نۆ و 45 خولەک، هەڵبژاردەی فەرەنسا لە یاریگای ئالیانزی تایبەت بە یانەی یۆڤانتۆس بەرامبەر هەڵبژاردەی بەلجیکا دەبێتەوە.

هەر چوار هەڵبژاردەکە لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا بە پێشەنگی کۆمەڵەکانیان سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانیەتیەکە بەدەستهێنا.

 
خ . ک
ImageImage