بزانە بەرشەلۆنە دەتوانێت لە گواستنەوەى زستانەدا چەند یۆرۆ خەرجبکات

PM:06:20:05/10/2021

3212 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە لە گواستنەوەى زستانەدا دەستبەستراوە و ناتوانێت لە 16 ملیۆن یۆرۆ زیاتر خەرجبکات.

ڕۆژنامەى مۆندۆى کەتەلۆنى ئاشکرایکردووە، یاساى یارى پارەى خاوێن لە ئیسپانیا، ڕێگە بە یانەى بەرشەلۆنە دەدات تەنیا 16 ملیۆن یۆرۆ لە کڕینى یاریزاندا خەرجبکات، لە ماوەى گواستنەوەى زستانەى داهاتوودا.

مۆندۆ ئاماژەى بەوەکردووە، هەرچەندە بەرشەلۆنە لە موچەى دیاریکراوى لا لیگادا ئاستى زۆرترینى تێپەڕاندووە، بەڵام ئەمە ڕێگر نابێت لەبەردەم یانەکەدا بۆ ئەنجامدانى گرێبەستى نوێ.

ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، یانە کەتەلۆنیەکە لە کۆتایى ماوەى گواستنەوەى هاوینەدا دەستبەردارى ئەنتوان گریزمان و ئەلیاکس مۆریبا و ئیمرسۆن ڕۆیاڵ بوو، کە پانتاییەکى بۆ یانەکە کردووەتەوە لە کڕینى یاریزانى نوێدا.

مۆندۆ باسى لەوەشکردووە، ئەو 16 ملیۆنەى بەرشەلۆنە دەتوانێت لە زستاندا خەرجیبکات، موچەى یاریزانە نوێکەشى لەگەڵدایە تا کۆتایى ئەم وەرزە.

گ . ف

Image