PM:05:50:05/10/2021
1544 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بنزیمە و لیڤاندۆڤسکی سەرکردایەتی هێڵی هێرشبردنی باشترین
پێکهاتەی پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپا دەکەن.
پێگەی وو سکۆر پێکهاتەی باشترین یاریزانانی نێو پێنج
خولە گەورەکەی ئەوروپای لە کۆتا شەش هەفتەی خولە ناوخۆییەکان بڵاوکردەوە.
ئیدوارد مێندی چێڵسی بە گۆڵچی پێکهاتەکە هەڵبژێردراوە،
هەریەکە لە سیزار ئەزپلیکوێتای چێڵسی و بریمەری تۆرینۆ و ماڤرپانۆسی شتوتگارت و دەیڤیزی
بایرن میونشن لە هێڵی بەرگریدان.
لۆرینزۆ پێلیگرینی ڕۆما و نکۆنکۆی لایپزیگ و ساندرۆ
تۆنالی میلان و محەمەد سەڵاح لیڤەرپوڵ لە هێڵی ناوەراستدان و هەریەکە لە ڕۆبێرت
لیڤاندۆڤسکی و کەریم بنزیمە سەرکردایەتی هێڵی هێرشبردنی باشترین پێکهاتەی پێنج
خولە گەورەکەی ئەوروپا دەکەن.
تا ئێستا یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و ناپۆلی و بایرن میونشن
و پاریس سان جێرمان و چێڵسی لە پێشەنگی ڕیزبەندی خولی ناوخۆیی وڵاتەکەیانن و کەریم
بنزیمەش بە تۆمارکردنی نۆ گۆڵ خاوەنی زۆرترین گۆڵە لە نێو پێنج خولە گەورەکەی
ئەوروپادا.
خ . ک