فەرمی... دوو یاری هەفتەی نۆی خولی ئیسپانیا دواخران

PM:05:30:05/10/2021

980 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەفەرمی یاری نێوان ڕیاڵ مەدرید و بلباو دواخرا و بەمەش یاری داهاتووی یانەی شاهانە بەرامبەر بەرشەلۆنە دەبێت.

ڕابیتەی یانەکانی خولی ئیسپانیا چەند گۆڕانکارییەکی لە خشتەی یارییەکانی هەفتەی نۆیەمی خولی پلە یەکی ئیسپانیدا ئەنجامدا کە بڕیارە لە 16 و 17 و 18ی ئەم مانگەدا ئەنجامبدرێن.

ڕابیتەکە بڕیاریدا بە دواخستنی دوو یاری ئەو هەفتەیە ئەوانیش یارییەکانی نێوان ڕیاڵ مەدرید بەرامبەرئەتلەتیک بلباو وە یاری نێوان گرانادا و ئەتلەتیکۆ مەدرید بەهۆکاری دڕەنگ گەڕانەوەی ژمارەیەک لە یاریزانانی هەردوو یانە لە یاری هەڵبژاردەکانیان لە پاڵاوتنەکانی وڵاتانی ئەمریکای باشوور بۆ مۆندیالی 2022.

بەو شێوەیە یاری داهاتووی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە خولی ئیسپانیدا بەرامبەر بەرشەلۆنە دەبێت لە یاری کلاسیکۆی خولەکەدا کە بڕیارە 24ی ئەم مانگە لە یاریگای کامپ نۆ بەڕێوەبچێت.

لە ئێستاشدا ڕاهێنەری هەردوو یانە کە ئەنچیلۆتی و کومانن بەدەست کێشەیەکەوە دەناڵێنن ئەویش خراپی ئەنجامەکانیانە لە دوو هەفتەی پێشوودا و دەیانەوێت لە یاری کلاسیکۆدا بە باشترین شێوە دەربکەون و بە بردنەوە لەو یاریەدا بگەرێنەوە ئاستی ڕاستەقینەی خۆیان.

خ . ک