PM:05:16:05/10/2021
1720 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئیبراهیمۆڤیچ یانەى ئەى سى میلان بۆ بردنەوەى نازناوى ئەم وەرزەى خولى
ئیتاڵیا دەپاڵێوێت.
لە لێدوانێکى ڕۆژنامەنوسیدا، کە سایتى فوتبۆڵ ئیتاڵیا بڵاویکردووەتەوە، زڵاتان
ئیبراهیمۆڤیچى سویدى هێرشبەرى یانەى میلان ئاماژە بەوەدەکات، چاوەڕێى گەڕانەوەیە
بۆ یاریگاکان، دواى ئەوەى ماوەیەکە بەهۆى پێکانەوە دوورکەوتووەتەوە.
زڵاتان دەڵێت "لە تەمەنى 40 ساڵیمدا واهەست دەکەم تەمەنم کەمە، ساڵێکى
تریش لە تەمەنم ڕۆى، بەڵام من تەنیا چاوەڕێى گەڕانەوەم بۆ یاریگاکان، لە ئێستادا
هەندێک کێشەى بچووکم هەیە کە پێیانەوە دەناڵێنم، بەڵام لەم ماوەیەدا چارەسەریان دەکەم".
لە بارەى نازناوى ئەم وەرزەى خولى ئیتاڵیاوە، ئیبرا پێیوایە یانەکەى خۆى
نازناوەکە بەدەستدەهێنێت، کە لە ئێستادا لە پلەى دووەمى خولەکەدایە و بە جیاوازى
دوو خاڵ لە دواى ناپۆلى پێشەنگەوەیە.
ئیبراهیمۆڤیچ لە پێش یۆرۆى 2020 توشى پێکان بوو، دواى ماوەیەکى زۆر گەڕایەوە
و لەگەڵ میلان کەمتر لە 45 خولەک یاریکرد، بەڵام دووبارە بەهۆى پێکانەوە دوورکەوتووەتەوە.
گ . ف