PM:05:02:05/10/2021
1444 جار خوێندراوەتەوە
+
-
جیۆرجیۆ دیزاینەری جل و بەرگی ئیتاڵی سەردانی شاندی
هەڵبژاردەی وڵاتەکەی کرد پێش یاریەکەی ئیسپانیا.
هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی نەیشن
لیگدا رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەبێتەوە.
پێش ئەو یاریە جیۆرجیۆ ئارمەنی دیزاینەری جل و بەرگ لە
ئیتاڵیا و جل و بەرگەکانی هەڵبژاردەی ئەو وڵاتە سەردانی شاندی هەڵبژاردەکەی کرد.
ئارمەنی لە سەردانەکەیدا پیرۆزبایی لە ڕۆبێرتۆ مانچینی
ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و سەرجەم ستاف و یاریزانان و سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی
ئەو وڵاتە کرد بەبۆنەی بەدەستهێنانی نازناوی جامی یۆرۆوە.
جیۆرجیۆ خاوەنی کۆمپانیای ئارمەنیە بۆ جل و بەرگ و
سەرجەم کەل و پەلەکان لە ئیتاڵیا و جل و بەرگری ستافی هەڵبژاردەی ئیتاڵیاش لەلایەن
کۆمپانیاکەیەوە درووست دەکرێت.
خ . ک