سەڵاح یەک مەرجی هەیە بۆ مانەوە لە لیڤەرپوڵ

PM:04:45:05/10/2021

1660 جار خوێندراوەتەوە

+ -

محەمەد سەڵاح تەنیا یەک مەرجی هەیە بەمەبەستی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەیدا.

لە ماوەی ڕابردوودا ڕۆژنامەکانی ئینگلتەرا بڵاویانکردبوەوە کە محەمەد سەڵاحی هێرشبەری میسری ئامادەیە بە مووچەی هەفتانەی 500 هەزار پاوەند گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی لیڤەرپوڵ نوێبکاتەوە.

ڕۆژنامەی زە سەنی بەڕیتانی ئاشكرایکردووە، بەهیچ شێوەیەک سەڵاح داوای ئەو بڕە مووچەیەی نەکردووە لە یانەکەی و بەڵکو داوای کردووە مووچەی هەفتانەکەی لە نێوان 300 بۆ 380 هەزار پاوەنددا بێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، تەنیا مەرجی هێرشبەرە میسریەکە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ئەوەیە کە ماوەی درێژکردنەوەکە تا هاوینی 2025 بێت.

ڕوونیشیکردوەتەوە، گفتوگۆکانی نێوان کارگێڕی لیڤەرپوڵ و بەڕێوەبەری کارەکانی سەڵاح بەردەوامی هەیە لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نێوانیان.

خ . ک