PM:04:12:05/10/2021
1044 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ستێرلینگ ئارەزووی ئەوە دەکات مانچستەر سیتی جێبهێڵێت و پەیوەندی بکات بە
بەرشەلۆنەوە.
ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، ڕەحیم ستێرلینگی هێرشبەری ئینگلیزی
یانەی مانچستەر سیتی ئارەزووی ئەوە دەکات پەیوەندی بکات بە یانەی بەرشەلۆنەی
ئیسپانیەوە.
ڕۆژنامەکە رایگەیاندوە، لە ئێستادا ستێرلینگ خۆی یەکلاکردوەتەوە و دەیەوێت
لە گواستنەوەی داهاتووی یاریزاناندا ڕیزەکانی مانچستەر سیتی جێبهێڵێت و گرێبەست
لەگەڵ بەرشەلۆنە ئیمزا بکات.
ئاشکراشیکردووە، هێرشبەرە ئینگلیزیەکە هەستیکردووە لە توانایدایە ببێتە
ئەستێرەی یەکەمی پێکهاتەکەی ڕۆنالد کومانی ڕاهێنەری یانە کەتەلۆنیەکە.
سپۆرت دەڵێت، لە هاوینی ئەمساڵدا ماتیۆ ئەلیمانی بەڕێوەبەری وەرزشی
بەرشەلۆنە گفتوگۆی لەگەڵ بەرپرسانی مانچستەر سیتی ئەنجامدا بەمەبەستی گواستنەوەی
ستێرلینگ بەشێوەی خواستن بەڵام نەگەیشتە ڕێککەوتن لەگەڵیاندا.
خ . ک