سكالۆنی لە ڕووبەڕووبونەوەی ئۆرۆگوای دەترسێت

PM:03:36:05/10/2021

860 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سکالۆنی دوپاتیکردەوە سێ یاری داهاتووی هەڵبژاردەکە زۆر قورس دەبێت و لەئەنجامەکان دەترسێت.

لیۆنێل سکالۆنی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ڕایگەیاند لە سێ یاری داهاتووی ئەرجەنتین دەترسێت لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2022ی قەتەر چونکە لەماوەیەکی زۆر کورتدا ئەنجامدەدرێن.

ئەرجەنتین لە هەشتی ئەم مانگەدا بەرامبەر پاراگوای یاریدەکات و دوپاتیشیکردەوە ڕووبەڕوبونەوەی ئۆرۆگوای زۆر سەخت دەبێت کە لە 11ی ئەم مانگەدا یاریەکەیان ئەنجامدەدرێت دواتری لە 15ی مانگ بەرامبەر پیرۆ یاریدەکات.

سکالۆنی لە لێدوانێکدا وتی: ئەنجامدانی سێ یاری زۆر جیاواز دەبێت چونکە ماوەی نێوان یاری یەکەم و دووەم تەنها دوو ڕۆژە کە ئەوەش کارەکان سەخت دەکات بەتایبەتی کاتێک دووەم یاری بەرامبەر ئۆرۆگوایی یاریدەکەین کە پێویستی بە ئامادەکاریەکی تایبەت هەیە.

ئەرجەنتین لە پاڵاوتنەکانی ئەمریکای لاتینی تایبەت بە مۆندیال هەشت یاری ئەنجاداوە و بە کۆکردنەوەی 18 خاڵ لەپلەی دووەمدایە.