فێرگسۆن لەسەر کریستیانۆ لە سۆلشایەر هاتەدەنگ

PM:03:02:05/10/2021

1532 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فێرگسۆن سۆلشایەری ئاگادارکردەوە کە پێویستە هەموو یاریەک بەباشترین یاریزانەکانەوە بەشداری بکات.

سێر ئەلێکس فێرگسۆنی ڕاهێنەری ئەفسانەیی پێشووی یانەی مانچستەریونایتدی ئینگلیزی دوپاتیکردەوە کە سۆلشایەر هەڵەی کرد کاتێک کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی بەشێوەی سەرەکی بەشداری پێنەکرد لەبەرامبەر ئیڤەرتۆن.

فێرگسۆن لەگەڵ ئەو ڕەفتارەی سۆلشایەر هاوڕانەبوو و وتی: پێموایە ئیڤەرتۆن کاتێک زانیان ڕۆناڵدۆ بەشێوەی سەرەکی یاریناکات فشاریان لەسەر نەما و بەبێ نیگەرانی یاریاندەکرد.

فێرگسۆن لەکۆتایدا وتی: دەزتنم کە ڕۆناڵدۆ لە تایمی دووەمدا بەشداری کرد بەڵام کاتی پێویستی نەبوو بۆ ئەوەی خۆی بسەلمێنێت بۆیە بە ڕاهێنەر دەڵێم هەموو یاریەک دەبێت بەباشترین یاریزانەکانتەوە بەشداری بکەیت.