PM:02:47:05/10/2021
2736 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پێرێز دوپاتیکردەوە کە خاوەنی هاندەرێکی خەیاڵین و هیوادارن کێشەکەی مباپێ
چارەسەربکرێت.
فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لە چاوپێکەوتنێکی
تەلەفزیۆنیدا وتی: یانەکەمان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی خاوەنی زیاتر لە 300 ملیۆن
شوێنکەوتووە و ڕیاڵ مەدرید بەتەنها خۆی لە خولی پیشەگەری باسکەی ئەمریکا هاندەری
زیاترە و ئەوەش بەهۆی کاریگەری یانەکەوەیە.
هەروەها وتیشی: یاریگا نوێکەمان وەک ماڵێکی نوێ وایە بۆ هەمووان دەبێتە
خاڵێک بۆ ناسینەوەی شاری مەدرید چونکە هیچ یاریگایەک لەوشێوەیە بونی نیە کە لە
ناوەڕاستی شارێکی گەورەی وەک مەدریدا بێت.
پێرێز دەربارەی کێشەی مباپێ ڕایگەیاند کە هیوادارە بەزووترین کات ئەو
کێشانە چارەسەربکرێت لەگەڵ ئەو یاریزانە و دوپاتیکردەوە لە مانگی یەکدا هەواڵی نوێ
دەبێت دەربارەی ئەو گرێبەستە.