PM:02:23:05/10/2021
3544 جار خوێندراوەتەوە
+
-
تیباس دوپاتیکردەوە بەرشەلۆنە لە دۆخێکی دارایی خراپدا نیە و کەریم بنزیمەش
ئەستێرەی یەکەمی خولی ئیسپانیایە.
لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رادیۆی
کۆبی ، خافێر تیباسی سەرۆکی رابیتەی یانەکانی ئیسپانیا باسی لە کێشە داراییەکانی
بەرشەلۆنە و فلۆرینتینۆ پێرێز و سوپەرلیگی کرد.
تیباس وتی: من و فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید دوو بیرکردنەوەی
جیاوازمان هەیە و من بە کەسێکی گەندەڵ ناودەبات لەکاتێکدا ئەگەر ڕیاڵ مەدرید لە
ئێستادا جگە لە پێرێز سەرۆکێکی تری هەبوایە ئاستێکی باشتریان دەبوو.
وتیشی: کەریم بنزیمەی هێرشبەری ڕیاڵ مەدرید ئەستێرەی یەکەمی خولی یانەکانی
ئیسپانیایە لە ئێستدا.
ئاشكراشیکرد، زیادەڕەوی دەکرێت کە باسی خراپی دۆخی دارایی بەرشەلۆنە دەکرێت
چونکە دۆخی دارایی ئەو یانەیە ئەوەندە خراپ نییە و لە زۆربەی یانە بەهێزەکانی
جیهان باشترە بەتایبەت لە یانەکانی فەرەنسا.
ئاماژەی بەوەشدا، پرۆژەی سوپەرلیگ بابەتێکی مردووە، یانەکانی ئینگلتەرا
هەستیان کرد هەلەیەکی گەورەیان ئەنجامداوە ، پێویستە سەرجەم یانەکان خۆیان بەدوور
بگرن لە بابەتێک کە کاریگەری خراپی هەبێت لەسەر تۆپی پێ.
بڵاویشیکردەوە، لەگەڵ لاپۆرتا لە ئێوارە خوانێکدا دانیشتین و داوام لێکرد ئەو
بڕە پارە قەرزەی سندوقی سی ڤی سی وەربگرێت بەوەش دەیتوانی میسی لە یانەکەی
بهێڵێتەوە، بە دڵنیاییشەوە ئەگەر گرێبەستی لەگەڵ دیپای و ئەگوێرۆ نەکردایە ئەوا
هێشتنەوەی میسی زۆر ئاسان دەبوو.
خ . ک