PM:01:57:05/10/2021
1388 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پاریس سان جێرمان
دەیەوێت پۆچێتینۆ لەپۆستەکەی دووربخاتەوە و سێ ڕاهێنەری وەک جێگرەوەی دیاریکردوە.
دوای شکستەکەیان
بەرامبەر یانەی ڕین لە خولی فەڕەنسا دەنگۆکانی ناو یانەی پاریس سان جێرمان ئاشکرایانکرد
کە کارگێڕی یانەکە دەیانەوێت ماوریسیۆ پۆچێتینۆ لە ڕاهێنەرایەتی یانەکەیان
دووربخەنەوە.
ئەو شکستەی یانە
پاریسیەکە هەموو هەڵەکانی ڕاهێنەرە ئەرجەنتینیەکەی ئاشکراکرد کە نەیتوانی ستراتیجیەکی
باش لەگەڵ یانەکە نیشانبدات لەدوای ڕۆشتنی تۆماس تۆخێلەوە.
سەرەڕای ئەوەی
تائێستا لە پێشەنگی ڕیزبەندی خولی فەڕەنسادان بەڵام پۆچێتینۆ نزیکبووەتەوە
لەبەجێهێشتنی یانەکە دوای ئەوەی یانەکە چەند جێگرەوەیەکی باشتریان دۆزیوەتەوە.
پاریس سێ ڕاهێنەری
دیاریکردەوە بۆ شوێنەکەی پۆچێتینۆ کە ئەوانیش زینەدین زیدانی فەڕەنسی و ئەنتۆنیۆ
کۆنتی ئیتاڵی و یواخیم لۆڤی ئەڵمانیە.
کارگێڕی پاریس سان
جێرمان زیدان بەبژاردەی سەرەکی دەزانن چونکە دەتوانێت ڕای مباپێ بگۆڕێت بۆ ئەوەی لە
یانەکە بمێنێتەوە و نەچێتە یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی.