ئەنچیلۆتی داوای یاریزانێکی خولی ئیتاڵی دەکات

PM:01:12:05/10/2021

1128 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەنچیلۆتی بە یانەکەی ڕاگەیاندووە بەهەرشێوەیەک بێت گرێبەست لەگەڵ فابیۆ ڕویز ئەنجامبدەن.

پێگەی دیاریۆ گۆڵی ئیسپانی ئاماژەی بەوەکرد کە کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بە کارگێڕی یانەکەی وتووە پێویستە لە هاوینی داهاتوودا گرێبەست لەگەڵ فابیان ڕویزی یاریزانی ناوەڕاستی ناپۆلی ئەنجامبدەن.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەکان ڕایانگەیاند کە فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانە شاهانە ماوەیەکی زۆرە چاودێری ئەو یاریزانە دەکات و بۆ چەند جارێک پەیوەندی بە بریکاری کارەکانیەوە کردووە.

هەروەا ئاشکرایانکرد کە سەرەڕای ئەوەی ڕیاڵ مەدرید لە هاوینی ڕابردوو گرێبەستی لەگەڵ کاماڤینگا ئەنجامدا بەڵام ئەنچیلۆتی سوورە لەسەر گواستنەوەی ڕویز بۆ یانەکەی چونکە بەباشی دەیناسێت و لە ناپۆلی سەرپەرشتی کردوە.

خ . ک