AM:11:56:05/10/2021
1516 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ڕایۆلای بریكاری پۆگبای
فەڕەنسی دەیەوێت كار ئاسانی بۆ ڕۆشتنی ئەو یاریزانە بكات بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید.
گرێبەستی پۆگبای
28 ساڵ لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتد لە كۆتایی ئەم وەرزە تەواو دەبێت و تاكو
ئێستاش لەگەڵ یانەكەی نەگەیشتۆتە ڕێكەوتن بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.
ڕۆژنامەی زە سەنی
بەڕیتانی ئاماژە بەوە دەكات كە مینۆ ڕایۆلای بریكاری پۆگبا ئەو یاریزانەی پێشنیاز
كردووە بۆ بەرپرسانی یانەی ڕیاڵ مەدرید و دەیەوێت لە گواستنەوەكانی داهاتوودا كار
ئاسانی بكات بۆ چوونی پۆگبا بۆ یانەی شاهانە.
ڕۆژنامەكە ئاشكرای دەكات كە پۆگبا ئارەزوویەكی
زۆری بۆ یاریكردن بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید هەیە و جگە لە یانەی شاهانەش یانەی پاریس
سانجێرمانی فەڕەنسیش گرنگی تەواو بە گواستنەوەی پۆگبا دەدات.