ڤان گال چەند هەواڵێکی بەدرۆخستەوە

AM:11:19:05/10/2021

1244 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڤان گال ئەو هەواڵانەی بەدرۆخستەوە و ڕایگەیاند کە هەرگیز نەیووتوە دیپای لە بەرشەلۆنە دڵخۆش و ئاسودەنیە.

لویس ڤان گالی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی هۆڵەندا هەموو ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە باسیان لەوەدەکرد ئەو ڕاهێنەرە بڵاویکردووەتەوە مێمفیس دیپای لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکەدا دڵخۆش نیە.

ڤان گال لە لێدوانێکی بۆ ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی وتی: هەرگیز نەمووتوە کە دیپای لەگەل یانەکەیدا دڵخۆش نیە و ئەو هەواڵانە دوورن لەڕاستیەوە.

هەروەها وتیشی: هەموو ئەوەی من وتوومە ئەوە بوو کە باسم لە دڵخۆشی ئەو یاریزانە کرد بەگەڕانەوەی بۆ ئێرە جارێکی تر،وابڕیارە هۆڵەندا دوو یاری بەرامبەر لاتیڤیا و جەبەل تاریق ئەنجامدات لە پاڵاوتنەکانی ئەوروپا تایبەت بە مۆندیالی 2022ی قەتەر.

یانەی بەرشەلۆنە لەئێستادا بە بارودۆخێکی سەختدا تێدەپەڕێت بەهۆی دابەزینی ئاستی یانەکەوە لەژێر سەرپەرشتی ڕۆناڵدۆ کۆما ڕاهێنەری هۆڵەندی.