ڕیاڵ مەدرید بەیەک مەرج مباپێ دەگوازێتەوە

PM:08:41:29/07/2023

14816 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕیاڵ مەدرید ئامادەیە مباپێ بگوازێتەوە بەڵام داوا دەکات یاریزانەکە خواستی خۆی بۆ پەیوەندیکردن بە یانەکەوە ڕابگەیەنێت.

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی مەرجێکی دیاریکردوە تا گرێبەست لەگەڵ کیلیان مباپێی فەڕەنسی یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان ئەنجام بدات لەم هاوینەدا.

ڕادیۆ کۆپی ئیسپانی ڕایگەیاند کە ڕیاڵ مەدرید ئامادەباشی خۆی نیشانداوە بۆ پێدانی نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی مباپێ لەم هاوینەدا کە 225 ملیۆن یۆرۆیە.

بەڵام ئەو ڕادیۆیە ئاماژەی بەوەکرد کە فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی شاهانە مەرجێکی بۆ مباپێ دیاریکردوە تا بەشێوەیەکی فەرمی بێدەنگی بشکێنێت و ڕایبگەیەنێت کە دەیەوێت پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە بکات ئەوکاتە یانەی شاهانە جوڵەکانی بۆ گواستنەوەی دەستپێدەکات.

کۆپی ڕونیشیکردەوە کە پێرێز نایەوێت لەگواستنەوەی مباپی دوابکەوێت و لەئەگەری جێبەجێکردنی ئەو مەرجە لەلایەن مباپێوە ڕاستەوخۆ گرێبەستێکی فەرمی پێشکەشی پاریس سان جێرمان دەکات بۆ گواستنەوەی.