مان یونایتد و یۆڤانتۆس ئەستێرەیەکی بەرشەلۆنەیان دەوێت

AM:10:43:05/10/2021

3536 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مان یونایتد و یۆڤانتۆس ڕکابەری یەکتردەکەن بۆ گواستنەوەی دیمبڵی یاریزانی بەرشەلۆنە.

یانەکانی بەرشەلۆنەی ئیسپانی و یۆڤانتۆسی ئیتاڵی ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی بچنە ناو کێبڕکێی ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ عوسمان دیمبڵی فەڕەنسی ئەستێرەی بەرشەلۆنە.

ئەو یاریزانە فەڕەنسیە بەشێوەیەکی زۆر شکستیهێنا لەوەی خۆی لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکەدا بسەلمێنێت دوای ئەوەی لە 2017 بەبڕە پارەیەکی زۆر لە بروسیادۆرتمۆندەوە ڕوویکردە بەرشەلۆنە.

دیمبڵی تەمەن 24 ساڵ لەئێستادا لەکۆتا ساڵی گرێبەستەکەیدایە لەگەڵ بەرشەلۆنە و هیچ دەنگۆیەک لە یانەکەدا نیە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیبۆرتیڤۆی ئیسپانیش ڕایگەیاند کە مانچستەریونایتد و یۆڤانتۆس لەنێوان ئەو یانانەن کە دەیانەوێت دیمبڵی بەخۆڕایی بگوازنەوە ڕیزەکانیان.

دیمبڵی ئێستاش هەمووان چاوەڕێی داهاتوویەکی گەشی لێدەکەن بەڵام کێشە بەردەوامەکانی بەهۆی پێکانەکانیەوە ڕێگر بووە لە پێشکەشکردنی ئاستی ڕاستەقینەی خۆی لەگەڵ بەرشەلۆنە.