خاوەنی 6 گورچیلە و 36 قاچە

AM:09:59:05/10/2021

4136 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڤیتسل ڕایگەیاند بنزیمە هێرشبەرێکی مەترسیدارە و کانتی وەک ئەوە وایە 6 گورچیلە و 36 قاچی هەبێت.

ئاکسێل ڤیتسلی بەلجیکی کەریم بنزیمە بە مەترسیدارترین یاریزانی هەڵبژاردەی فەڕەنسا دەزانێت ئەوەش پێش ڕووبەڕووبونەوەیان لە یاری پێش کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا.

فیتسل لە کۆنگرەی ڕۆژنامەنوسی یاریەکەیاندا وتی: بنزیمە لە ئاستێکی زۆر بەرزدایە و بەڕاستی بەهێزە، هەروەها مباپێ و گریزمانیشیان هەیە بەڵام کانتی یاریناکات و ئەوەش هەواڵێکی باشە چونکە ئەو یاریزانە 6 گورچیلە و 36 قاچی هەیە و یارزانێکی ناوەڕاستی زۆر گەورەیە.

لەکۆتایشدا ڤیتسل درەبارەی گۆڕنی شوێنی یاریکردنی لە ناوەڕاستەوە بۆ بەرگری وتی: شوێنی من لەیاریگادا ناوەڕاستە،ڕاستە چەند یاریەکە لەگەڵ دۆرتمۆند وەک بەرگریکار یاریمکرد بەڵام ئەو شوێنە نیە کە بتوانم ئاستی خۆم نیشانبدەم.