AM:09:21:05/10/2021
3900 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مباپێ دوپاتیکردەوە
ئەگەر لە هاوینی ڕابردوودا یانەکەی بەجێبهێڵایە تەنها دەڕۆشتە ڕیاڵ مەدرید.
کیلیان مباپێ
هێرشبەری یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی ئاشکرایکرد کە کەمێک دووربوە لەوەی
لەهاوینی ڕابردوودا بچێتە یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی.
مباپێ لە
چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ڕۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی وتی: پێموابوو چیرۆکی یاریکردنم لە
پاریس کۆتایهاتووە و دەمویست شوێنیکی تر تاقیبکەمەوە چونکە بۆ ماوەی شەش بۆ حەوت
ساڵە لەخولی فەڕەنسا یاریدەکەم و هەموو هەوڵیکی خۆم داوە بۆ ئەوەی باشترین ئاست
پێشکەشی یانەکەم بکەم.
هەروەها وتیشی:
ئەگەر لە هاوینی ڕابردوو یانەکەم بەجێبهێڵایە ئەوە بێگومان تەنها دەچوومە ڕیاڵ
مەدرید و پێش جامی یۆرۆ بە یانەکەم ڕاگەیاند کە نامەوێت گرێبەستەکەم نوێبکەمەوە و
دەمەوێت لەیانەکە بڕۆم.
لەوەڵامی
پرسیارێکیش کە ئاخۆ پەیوەندیکردنی میسی بە پاریسەوە ڕای دەگۆڕێت بۆ مانەوە مباپێ
وتی: نەخێر چونکە من بڕیاری خۆمداوە و داهاتووم یەکلایکردووەتەوە.