لیڤاندۆڤسکی دەمێنێتەوە یان دەڕوات؟

AM:12:29:05/10/2021

1480 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیڤاندۆڤسکی دەیەوێت لە یانەکەی بمێنێتەوە و چاوەڕێی دەستپیشخەرییەکانی بەرپرسانی یانەکەی دەکات.

ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی بڵاویکردوەتەوە، ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی دەیەوێت لە ڕیزەکانی یانەکەی بەردەوام بێت لە یاریکردن.

ڕۆژنامەکە ڕایگەیاندوە، لیڤا نیازی نییە ڕیزەکانی بایرن میونشن جێبهێڵێت و چاوەڕێی دەستپێشخەرییەکانی کارگێڕی یانەکەی دەکات بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر گرێبەستێکی نوێی نێوانیان.

ئاشکراشیکردوە، ئامانجی لیڤاندۆڤسکی ئیمزاکردنی گرێبەستێکی نوێیە لەگەڵ یانەکەی تا هاوینی ساڵی 2025 و هیوادارە لە نزیکترین کاتدا کۆبونەوە لەگەڵ بەرپرسانی یانەکەی ئەنجامبدات.

ئەو ڕۆژنامەیەکە روونیکردوەتەوە کە ئەم هەنگاوەی لیڤا دەبیتە هۆی بێهیوابوونی ئەو یانانەی کە ئارەزووی ئەوەیان کردووە گرێبەست لەگەڵ هێرشبەرە هۆڵەندیەکە ئەنجامبدەن.

خ . ک