پێدری: دەجەنگین لە پێناوى نازناوەکان

PM:08:10:20/06/2023

660 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پێدری رایگەیاند دەجەنگێت لە پێناو بردنەوەی نازناوەکانی چامپیۆنز لیگ و جامی جیهانی.

پێدری گۆنزالێسی ئیسپانی و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ رایگەیاند، بوون بە پاڵەوانی چامپیۆنز لیگ و مۆندیال روداوێکە کە هەموو یاریزانێک ئاواتی پێدەخوازێت و تا ئێستا خۆی نەگەیشتووەتە ئەو ئاواتەی.

پێدری وتی: دەجەنگم لە پێناو هەردوو پاڵەوانێتییەکە و هەموو شتێک دەکەم بۆ ئەوەی لە بارودۆخێکدا بم کە بتوانم نازناوەکانی هەردوو پاڵەوانێتییەکە بەدەستبهێنم.

سەبارەت بە وەرزی رابردوو لەگەڵ بەرشەلۆنە، پێدری دەڵێت، هیچ کاتێک بیرم لەوە نەکردووەتەوە کە چی روودەدات لە کاروانە وەرزشیەکەمدا، بە بەهێزیەوە راهێنان دەکەم بۆ ئەوەی نازناوی زیاتر بەدەستبهێنم.

وتیشی، بردنەوەی نازناوی خولی ئیسپانیا لە وەرزی رابردوودا پاداشتی ماندوو بوونی وەرزەکەیان بووە کە تیپێکی یەکگرتوو بوون و بە درێژایی وەرزەکە ئەرکی قورسیان ئەنجامداوە.

ئاماژەی بەوەشدا، یانەکەیان ژمارەیەک یاریزانی لاوی زۆری تیادایە و پێوستیان بە پێشکەوتنی زیاترە، خاوەنی کۆمەڵێک یاریزانی باشن کە توانای تەکنیکییان بەرزە و لە وەرزی داهاتووشدا دەجەنگن لە پێناو سەرجەم نازناوەکان.

پێدری لە 2019وە یاری بۆ بەرشەلۆنە دەکات، 109 یاری ئەنجامداوە و 16 گۆڵ و هەشت ئەسیستی هەیە، نازناوەکانی خول و جامی شا و جامی سوپەری ئیسپانیای لەگەڵدا بەدەستهێناوە.