PM:05:07:20/06/2023
572 جار خوێندراوەتەوە
+
-
فلیپۆ ئینزاگى
ئاشکرایکرد ماسیملیانۆ ئەلیگرى ڕاهێنەرى ئێستاى یۆڤانتۆس هۆکاربووە بۆ کۆتایى
هاتنى کاروانە وەرزشیەکەى.
فلیپۆ ئینزاگى براى
سیمۆنى ئینزاگى ڕاهێنەرى ئێستاى یانەى ئینتەر میلان، لە نێوان ساڵانى 2001 بۆ 2012
یارى بۆ یانەى ئەى سى میلان دەکرد، هەر بە ڕۆیشتنى لەو یانەیە بڕیاریدا واز لە تۆپى
پێ بهێنێت.
فلیپۆ لە لێدوانێکدا، کە
سایتى فوتبۆڵ ئیتاڵیا بڵاویکردەوە دەڵێت "ئەلیگرى بوو کۆتایى بە کاروانە
وەرزشیەکەم هێنا، ئەو کات من و میلان گەیشتینە ڕێککەوتن بۆ نوێکردنەوەى
گرێبەستەکەى نێوانمان لە 2012دا بۆ وەرزێکى تر".
فلیپۆ ئاماژە بەوەدەکات،
ڕۆڵێکى گرنگى دەبوو لە ژوورى جلگۆڕینى یانەکەى دواى ڕۆیشتنى ماڵدینى و پێرلۆ و نێستا
و گاتۆسۆ و سیدۆرف لە ماوەیەکى کەمدا و دەڵێت "کەسایەتیە گەورەکان ڕۆیشتن و
بۆشاییەکى گەورەیان لە میلاندا درووستکرد، گالیانى سەرۆکى ئەو کاتەى یانەکە دڵخۆشبوو
بە برەدەوامبوونى من، بەڵام ئەلیگرى ڕاهێنەرى ئەو کاتەى میلان نوێکردنەوەى گرێبەستەکەمى
ڕەتکردەوە و ئارەزووى نەدەکرد لە یانەکەدا بەردەوامبم، ئەمەشى بە بەڕێوەبەرەکانى میلان
وتبوو".
فلیپۆ ئینزاگى 49 ساڵ لەگەڵ
میلان بەشدارى لە 300 یارى کردووە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا، 126 گۆڵ و 21
ئەسیستى تۆمارکردووە و نۆ نازناوى گەورەى لەگەڵدا بەدەستهێناوە.
گ . ف