PM:01:14:09/06/2023
448 جار خوێندراوەتەوە
+
-
شاندی هەردوو یانەی مانچستەر سیتی و ئینتەر گەیشتنە ئستەنبول و سبەینێ یاری
کۆتایی ئەنجامدەدەن.
بڕیارە سبەینێ لە یاری کۆتایی ئەم وەرزەی چامپیۆنز لیگدا، هەردوو یانەی
مانچستەر سیتی ئینگلیزی و ئینتەر میلانی ئیتاڵی لە شاری ئستەنبولی تورکیا
رووبەڕووی یەکببنەوە.
شاندی هەردوو یانەکە بە تەواوی یاریزانەکانیانەوە گەیشتنە ئستەنبوڵ و لەو
هوتێلەی بۆاین دیاریکراودا نیشتەجێبوون و چەند یاریزانێکیش بەشداریکردنیان لەو
یاریەدا مسۆگەر نییە.
پیپ گواردیۆلای راهێنەری مانچستەر سیتی لیستی یاریزانانی یانەکەی بۆ
یاریەکە بڵاوکردەوە کە ناوی سەرجەم یاریزانەکانی تیادایە بەڵام لە چەند رۆژی
رابردوودا راگەیەندرا کە هەریەکە لە والکەر و ناسان ئاکێ هەستیان بە ئازار کردووە.
لەبەرامبەردا سیمیۆنی ئینزاگی بە تەواوی یاریزانەکانیەوە گەشتی بۆ ئستەنبول
کردووە بەڵام هەریەکە لە خواکین کۆریای و هینریک مخیتاریان یاریکردنیان مسۆگەر
نییە بەهۆی ئەوەی بە تەواوی لە پێکان چاکنەبونەتەوە.
خ . ک