میسی چاوەڕێی بەرشەلۆنە ناکات

PM:11:10:29/05/2023

1116 جار خوێندراوەتەوە

+ -

میسی چاوەڕێی زیاتری بەرشەلۆنە ناکات و لە نزیکترین کاتدا یانەی داهاتووی یەکلادەکاتەوە.
فێرناندۆ بۆلۆی رۆژنامەنووسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، لیۆنێل میسی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین چاوەڕێی زیاتری بەرشەلۆنە ناکات بۆ گەڕاندنەوەی و لە نزیکترین کاتدا داهاتووی خۆی یەکلادەکاتەوە .
بۆلۆ رایگەیاندوە، لە ئێستادا گرێبەستێکی گەورەی یانەی هیلالی میسری و چەند گرێبەستێکیتر لەبەردەم میسیدایە و لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەو یانەیە دیاریدەکات کە پەیوەندی پێوەدەکات.
ئاماژەی بەوەشداوە، تا ئەم ساتە بەرشەلۆنە هیچ ئۆفەرێکی پێشکەشی میسی نەکردووە و ئەو یانەیەش بژاردەی یەکەمی ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە نییە لەکاتێکدا دەزانێت لاپۆرتا و چاڤی گرنگی بە گەڕاندنەوەی دەدەن.
جیرارد رۆمێرۆی رۆژنامەنووسی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، بەرپرسانی بەرشەلۆنە چاوەڕێی وەڵامی رابیتەی لا لیگا دەکەن کە رەزامەندی لەسەر پرۆژەی گەڕاندنەوەی میسی بدەن و دواتر بە فەرمی گرێبەست پێشکەشی یاریزانە ئەرجەنتینیەکە بکەن.
رونیشیکردووەتەوە، فشارێکی زۆر لەسەر بەرشەلۆنە هەیە بۆ گەڕانەوەی ئەو یاریزانە بەڵام تا ئێستا بڕی پارەی پێویستیان نییە بۆ ئەو بابەتە و لەبەرئەوە گەڕانەوەی میسی بووەتە کارێکی قورس بۆ ئەو یانەیە.
خ. ک