بنزیمە گرێبەستێکی خەیاڵی لە خولی سعودیەوە پێشکەشکراوە

PM:07:16:29/05/2023

556 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بنزیمە گرێبەستێکی خەیاڵی لە خولی سعودیەوە پێشکەشکراوە و چاوەڕێی وەڵامدانەوەی دەکەن.

سەرەڕای ئەوەی کەریم بنزیمەی فەڕەنسی گرێبەستەکەی لە هاوینی 2024 لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید کۆتایدێت بەڵام دەنگۆکان لەبارەی داهاتوویەوە زیاتر بووە کە بەوهۆیەوە یانەکانی خولی سعودیە لە هەوڵەکانیان بەردەوامن تا بیگوازنەوە بۆ ئەو مەبەستەش گرێبەستێکیان بەبڕی 200 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش کردووە بۆ ماوەی دوو وەرز.

بنزیمە سەرەڕای ئەوەی کاپتنی ڕیاڵ مەدریدەوە و یەکێکە لە یاریزانە سەرەکیەکان بەڵام لەماوەکانی ڕابردوو ناوی چەندین هێرشبەری دیار بۆ یانەی شاهانە پێشنیار کراوە تا گرێبەستیان لەگەڵ ئەنجام بدات لەپێناو بەهێزکردنی هێڵی هێرشبەری یانەکە لە وەرزی داهاتوودا.

نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بنزیمە لەلایەن ڕیاڵ مەدریدەوە یەکلانەکراوەتەوە و چارەنوسی ئەو هێرشبەرە فەڕەنسیە بەنادیاری ماوەتەوە کە ئەوەش وادەکات یاریزانەکە بیر لەگرێبەستە خەیاڵیەکەی یانەکەی خولی سعودیە بکاتەوە کە چاوەڕێی وەڵامی کۆتایی بنزیمە دەکەن.