PM:03:35:18/05/2023
1548 جار خوێندراوەتەوە
+
-
له‌جه‌مسه‌ری به‌سته‌ڵه‌ك بۆ كوردستان ئه‌حمه‌د غه‌فور كاروان سه‌را
ده‌كات
به‌هۆی زامداربوونی له‌هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی سه‌رمێز بێبه‌ش ده‌بێت
حه‌زناكه‌م باسی یارمه‌تی وهاوكاری بكه‌م
هه‌ندێك باخۆیان خانه‌نشین بكه‌ن و وه‌رزشوانی تریش با رۆڵی خۆیان ببینن!
شه‌مه‌ندۆفێری ئه‌حمه‌د غه‌فور له‌وێستگه‌ی ته‌یراوه رێگا ده‌گرێ وله
ستۆكهۆڵم له‌نگه‌رده‌گرێ!
چه‌ندخۆشه گه‌لانی جیهان به هاوڕێی خۆت بزانی ومرۆڤێكی به‌ویژدان بیت،هه‌زران
جار هێنده خۆشه نیشتمانت خۆش بوێت،وه‌رزشوانێكی دلسۆز وپاك و به‌ره‌وه‌شت بیت،ئه‌حمه‌د
غه‌فوری یاریزان و راهێنه‌ری تۆپی سه‌رمێز له‌نێوان وڵاتی سوید ونیشتمانی دایك خۆی
زیاتر له‌چاریه‌گه‌ك سه‌ده‌یه كاروان سه‌رایه‌تی بۆ خه‌می نیشتمان و وه‌رزش،ئه‌و به‌مانای ووشه وه‌رزشوانی دێرین
وكه‌سایه‌تی هێمن و مرۆڤێك پڕواپڕ له ئیتیك و ئه‌ته‌كێت و دیدگای جوان،هه‌رده‌میش
پێچه‌وانه‌ی به‌رپرسی چاوچنۆك و بازرگانی مشه‌خۆر،قوتی خۆی وماڵ ومنداڵیشی له‌خزمه‌تی
وه‌رزشی كوردی خه‌رج ده‌كات و په‌شیمانیش نیه!.
به‌ڵی زۆرجاران دیمانه وچاوپێكه‌وتن له‌كات و واده‌ی خۆی نه‌بێت به‌هه‌ده‌ر
ده‌ڕوات،ئه‌م دیمانه‌ی من له‌گه‌ڵ ئه‌م وه‌رزشكاره دێرینه زیاتر له (15) ساڵه
ئه‌نجاممداوه،به‌ڵام كات وسات و واده‌ی خۆی مابوو،بۆیه به میسلی شه‌ڕاب كۆنتربوو
و بایه‌خدارتربوو،هه‌رچه‌نده من و شه‌ڕابوه‌ك خه‌یام ته‌نها ناوم هێناوه و نازانم تامی چی ده‌به‌خشێ!،هێنده بیرم
لێكرده‌وه بۆ وا ئێستا بڵاوی ده‌كه‌مه‌وه و وڵامم لانه‌بوو،ته‌نها ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه
سه‌ربازه وونه‌كه ئێوه‌ش پێی ئاشنابن!.
یاریزان و راهێنه‌ر ئه‌حمه‌د غه‌فوور فه‌تحوڵڵا وه‌ك سه‌ڕاب و سه‌ربازی وونی وه‌رزشی كوردی بیناسێنین
و خوێنه‌ر و بینه‌ر بیناسن،كات وسات و واده‌ی هات بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌كانی ژیانی
خۆی و وه‌رزشی.
ئه‌حمه‌د غه‌فور فه‌تحوڵڵا ساڵی 1964 له‌شاری هه‌ولێر له‌گه‌ڕه‌كی ته‌یراوه‌ی
نزیك مزگه‌وتی كوێتی له‌دایكبووه،سه‌ره‌تای منداڵی خولیای وه‌رزشی ده‌بێت به‌گشتی
وبه‌تایبه‌تی تۆپی سه‌رمێز،له‌یانه‌كانی برایه‌تی وهه‌ولێر ومه‌ڵبه‌ندی لاوانی هه‌ولێر یاریكردووه،له‌ئاسته‌كانی به‌چكه شێران وتازه
پێگه‌یشتوان ولاوان وپێشكه‌وتوانی وه‌كو یاریزانی تۆپی سه‌رمێز یاری كردووه له‌گه‌ڵ
ئه‌وسای ئه‌ستێره‌كانی وه‌رزشی هه‌ولێر وكوردستان وعێراق وه‌ك (زیاد یاسین و هاشم ڕه‌سوڵ
و كامل پۆڵس و میقداد و تاهیر و خالید ره‌شید و بارزان حسێن) و زۆرانی تر،ساڵی
1986 كۆلیژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی به‌غدای ته‌واوكردووه.
به‌هۆی زامداربوونی بێبه‌ش ده‌بێت نوێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی سه‌رمێز
بكات!
سه‌ره‌تایی ساڵی 1986 به‌هۆی بوردومانی شاره‌كان له‌به‌غدا ئه‌و كات له كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی بووه
دووچاری برینداری وپێكان بۆته‌وه و بۆیه نه‌یتوانی له‌ئاستی هه‌ڵبژارده یاری
بكات،پاشان چۆته بواری راهێنان بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ر نه‌شتوانێ وه‌ك یاریزان ئاماده‌بێت وه‌ك راهێنه‌رێكی ئه‌كتیڤ بوونی هه‌بێت.
ساڵی 1987به‌هۆی برینداربوونی چۆته توركیا،ساڵی1988گه‌یشتۆته وڵاتی
سوید،له سوید له‌یانه‌ی (ڤێستڕۆس) یاریكردووه،پاشان خه‌ریكی كاركردن و هه‌ر به‌هۆی
زامداری پێشووی جه‌سته‌ی دووباره پزیشه‌كان پێیان راگه‌یاندووه واز له‌یاریكردن
بێنێت وئه‌مجاره‌ش گه‌ڕاته‌وه نێو بواری مه‌شق وراهێنان.
پ/ پاڵه‌وانیه‌تییه‌ك به‌ر 15ساڵ و ئێستا تۆپی سه‌رمێزی كوردستان؟
پاڵه‌وانیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی سه‌رمێزساڵی 2009 له‌هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو
له‌سه‌ر ئاستی به‌چكه شێران وتازه پێگه‌یشتوانوه‌كو هاوكارییه‌ك بۆ خه‌ڵكی كوردستان وعێراق و به‌هۆی بارودۆخی ئه‌منی
ناوچه‌كانی عێراق ئه‌وكات، كوردستان شایسته‌ترین شوێن بوو ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه‌ی لی
ئه‌نجام بدرێت و ومن به‌كۆمه‌ڵێك یاریزانی به‌چكه‌شێران وتازه‌پێگه‌یشتووی سوید به‌شداریمان
كرد،هه‌ڵبژارده‌ی سوید و تێكڕایی هه‌ڵبژارده‌كانی تر پێشكه‌وتنیان به‌خۆیه‌وه بینی
بوو،پلان وبه‌رنامه‌ی گرنگمان هه‌یه بۆ تۆپی سه‌رمێزی كوردستان،یه‌كێك له به‌رنامانه
بردن و رَِه‌وانه كردنی چه‌ند كوڕ وكچێك بۆ وڵاتی سوید بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین بناغه
وراستاڵه‌كی زانستیانه دروست بكه‌ین بۆ وه‌رزشی تۆپی سه‌رمێزی كوردستان.
دڵخۆشبووم كه دیاكۆ وئارام بوون به یاریزانی تۆپی سه‌رمێز
پ/ دیاكۆ و ئارام دوو پاڵه‌وانی تۆپی سه‌رمێزن؟
ئه‌حمه‌د غه‌فور : زۆر حه‌زم كرد كاكه دیاكۆ و كاكه‌ئارامی كوڕم ببن
به یاریزانی تۆپی سه‌رمێز،سوپاس بۆ خوای گه‌وره بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه بوونه‌ته
پاڵه‌وانی تۆپی سه‌رمێزی سویدی دڵخۆشبووم وهه‌رده‌م شانازییان پێ ده‌كه‌م.
پ/ ده‌ستكه‌وته‌كانت له تۆپی سه‌رمێز؟
ئه‌حمه‌د غه‌فور : ساڵی 1981بوینه پاڵه‌وانی عێراق له‌ئاستی به‌چكه‌شێران
له تیپ،له پاڵه‌وانیه‌تی ته‌ربیاتی هه‌ولێر ده‌ستكه‌وتی باشمان به‌ده‌ستهێناوه،بۆ
یانه‌كانی برایه‌تی وهه‌ولێر یاریمكردووه ویه‌كه‌م و دامه‌زرێنه‌ر و راهێنه‌ری
برایه‌تی بوومه،دواتر وه‌ك راهێنه‌ر به‌شداری دوو خولی راهێنانی نێوده‌وڵه‌تیم
كردووه له‌سه‌ر ده‌ستی پسپۆرانی تۆپی سه‌رمێز (مسته‌ر كوان) و پسپۆڕه‌كی یۆگۆسلاڤی
پێشوو ساڵی 1984،هه‌روه‌ها به‌شداری خولێكی ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تیم كردووه،دواتر
هاتمه سوید له‌یانه‌ی ڤێسترۆش وه‌ك یاریزان ودواتر له‌یانه‌ی ئێنبی و یانه‌ی ئێربێته‌ئێف
وه‌ك راهێنه‌ر.
دواتر له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئێنبی و یه‌كێتی تۆپی سه‌رمێزی سویدی ده‌ست به‌كاربووم
به‌شداری چه‌ندین پاڵه‌وانیه‌تی نێوده‌وڵه‌تیمان كردووه،هه‌روه‌ها له‌سویدیش به‌شداری
پاڵه‌وانیه‌تی نێوده‌وڵه‌تیمان كردووه وله كوردستانیش هه‌روه‌ها.
پ/ئه‌و كاروان سه‌رایه له سویدی به‌سته‌ڵه‌ك بۆ كوردستانی گه‌رمستێن؟
ئه‌حمه‌د غه‌فور: راسته من له سوید ده‌ژیم،به‌ڵام نیشتمانی یه‌كه‌مم
كوردستانه،ئه‌م كاروان سه‌رایه‌ش زۆر چێژم پێ ده‌به‌خشێ،چونكه هه‌ست ده‌كه‌م رۆح
و بوونی راسته‌قنه‌م له‌وێیه،دواتر دیداری ناسیاو دۆستان زیاتر دڵخۆشم ده‌كات و پشتگیری كردنی تۆپی
سه‌رمێزیش چێژه‌كه‌ی پێناسه ناكرێت،
پ /پاره ..ده‌سه‌ڵات .. هۆڵه‌كان ... هزر ... كامه‌یان پێویسته بۆ
وه‌رزشی؟
ئه‌حمه‌د غه‌فور : ده‌بێت هزر هه‌بێت چونكه ئه‌كادیمی بێنن وبۆ خزمه‌ت چونكه ئه‌كادیمی فه‌رامۆش كراون،
پاره‌ش بۆ خه‌رج كردن و هۆڵه‌كانیش به‌پاره وهزر ده‌كرێت، ده‌سه‌لاتیش بۆ خزمه‌ت
كردن،بۆیه باهه‌موومان خزمه‌تی وه‌رزشی كوردستان بكه‌ین.
حه‌ز ناكه‌م باسی هاوكاری ویارمه‌تی بكه‌م!
پ/ هاوكاری و پاڵپشتی تۆ بۆ وه‌رزشوانان و تۆپی سه‌رمێز له‌پای چی؟
ئه‌حمه‌د غه‌فور: قه‌ت بیرم له‌وه نه‌كردۆته‌وه خزمه‌تی خاك و وڵاتی
خۆم بكه‌م وباسی بكه‌م،ئه‌مه به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆم ده‌زانم وشانازیش ده‌كه‌م
له‌و ئاسته‌بم خزمه‌تی وه‌رزشی كوردی بكه‌م،بۆ پشتیگیری یاریزانانیش ئه‌مه‌یان ته‌نها
وه‌ك برایه‌ك بۆ براو خوشكێكی كردبێـت،تا هێز له جه‌سته‌مدابێت من پاڵپشتی وپشتگیری
وهاوكارییان ده‌كه‌م وه‌ك یه‌ك خێزان،بشبوورن شتێكی وام نه‌كردووه وته‌نانه‌ت ئه‌مه
به خزمه‌تێكی بچووك ده‌زانم!حه‌زیش ناكه‌مباسی بكه‌م!!.
به‌ڵام من ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه وله یاریزان وراهێنه‌ره‌كان زانیومه‌وه
كه ئه‌حمه‌د غه‌فور،جگه له‌هێنانی وكڕینی
جل وبه‌رك و رێكت وتۆپ و كه‌ل وپه‌لی وه‌رزشی،ساڵانێكه هاوكار ویارمه‌تی دارایی یاریزانان
وراهێنه‌ران ده‌كات بۆ خۆشه‌ویشتی وڵات و وه‌رزشه‌كه،هه‌روه‌ها هێنانی راهێنه‌ر ویاریزان
و موچه‌ی به‌شێك له‌یاریزانان،ئه‌مه‌ش بۆمنیان باس كردووه و منیش وه‌ك مێژوو باسم
كرد!.
بیر وهزر وژێرخان و كارگێری وخۆشه‌ویستی بۆ وه‌رزش،وه‌رزش به‌ره‌وپێش
ده‌بات
پ/ سه‌ركه‌وتنی وه‌رزش له‌كوێ ده‌ست پێ ده‌كات؟
ئه‌حمه‌د غه‌فور : بیركردنه‌وه‌ی باش،كه‌سی پاك،وه‌رزشی ته‌ندروست،به‌رپرسی
به‌رپرس،ژێرخانی ئابووری،كارگێڕی وه‌رزشی ئه‌كادیمی،گرنگیدان به ئاوه‌دانكردنه‌وه
و دروستكردنی هۆڵ ویاریگاكان،بڕینه‌وه‌ی موچه بۆ خانه‌نشینه‌كان و پرس پێكردنیان
له وه‌رزشی كوردی،راگه‌یاندنێكی پرۆفیشناڵ و پاڵپشتی كردنیان.
پ/ دواپه‌یڤت؟
ئه‌حمه‌د غه‌فور : ئومێد ده‌كه‌م له كوردستان گرنگی به وه‌رزش بده‌ن،خه‌ڵكی
شیاو بهێنه پێشه‌وه،با واز له دیدگا و بۆچوونی جیاوازبێنین،مرۆڤ دۆست و وه‌رزشوانی
راسته‌قینه ودڵسۆز بهێنینه پێشه‌وه،ئه‌وانه‌شی ساڵانێكه خزمه‌تیان كردووه،با
به‌رێزه‌وه خۆیان خانه‌نشین بكه‌ن.
نامه‌وێت له‌بیر بكه‌م،سوپاسی له‌شكرێك وه‌رزشوانی دێرین و راهێنه‌رانی
ویاریزانانی شاری هه‌ولێر وكوردستان ده‌كه‌م كه گرنگی به تۆپی سه‌رمێز ده‌ده‌ن،بۆیه
ناوم نه‌هێنان،دڵنیام هه‌ندێك ئازیزم له‌بیر ده‌كرد و ده‌ترسام دڵیان بشكێ و
دووباره زۆرسوپاس.
به‌ڵێ ئه‌مه شه‌مه‌ندۆفێری ئه‌حمه‌د غه‌فوری یاریزان و راهێنه‌ری تۆپی
سه‌رمێز له وێستگه‌ی گه‌ڕه‌كی ته‌یراوه‌ی شاری هه‌ولێرده‌ستی پێكرد و له ستۆكهۆڵمی
پایته‌ختی سوید له‌نگه‌ری گرت.
ئا/ زاگرۆس نانه‌كه‌لی