مۆلەر یانەی براوەی یاری ڕیاڵ مەدرید و مان سیتی دیاریکرد

PM:12:35:15/05/2023

1720 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تۆماس مۆلەر، یاریزانی بایرن میونشن، ئەو تیپەی ئاشکرا کرد کە لە نێوان مان سیتى و ڕیاڵ مەدرید دەگاتە یارى کۆتایی و پاڵپشتى دەکات

ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو یانەی ڕیال مەدرید و مانچستەر سیتی لە یاریگای "ئەل ئیتیحاد" ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە، بۆ ئەوەی یاریی گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئەنجام بدەن.

لە لێدوانەکانیدا بۆ ڕۆژنامەی "کیکەر"ی ئەڵمانی، مۆلەر وتی: لەسەر ئاستی کەسی، هەروەها بەهۆی ئالابا، زیاتر مەیلی بەرەو ڕیاڵ مەدرید هەیە پێم وایە یلنە ئیسپانییەکە دەگاتە قۆناغى داهاتو، لە ڕووی تۆپی پێەوە، من هەردوو یانە بەڕاستی گەورە دەبینم، لە شێوازی پێکهێنانی... یاری."