PM:02:23:16/04/2023
1724 جار خوێندراوەتەوە
+
-
میسی بەردەوامە لەئاستە
بەرزەکەیی و ژمارەی گۆڵەکانی لە پێنج خولە گەورەکە لەگەڵ ڕۆناڵدۆ یەکسانکردەوە.
لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی
ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان ژمارەی گۆڵەکانی لەگەڵ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی
پورتوگالی هێرشبەری ئێستای یانەی نەسر یەکسانکردەوە وەک گۆڵکاری پێنج خولە
گەورەکەی ئەوروپا.
میسی لە یاری یانەکەی
بەرامبەر لانس سەرکەوتوو بوو لەتۆمارکردنی گۆڵێک کە بە بردنەوەی پاریس کۆتایهات.
تۆڕی سکواکا تایبەت بە
ئامارەکانی تۆپی پێ ئاماژەی بەوەکرد کە میسی لەپێنج خولە گەورەکەی ئەوروپا گەیشتە
گۆڵی ژمارە 495 و ژمارەی گۆڵەکانی ڕۆناڵدۆی یەکسانکردەوە کە گۆڵکاری مێژوویی پێنج
خولە گەورەکە بوو.
ژمارەی گۆڵەکانی ڕۆناڵدۆ
لە 495 گۆڵدا ڕاوەستا دوای ئەوەی ئەوروپای بەجێهێشت و بڕیاریدا پەیوەندی بکات بە
خولی سعودیەوە تا بەدرێسی یانەی نەسرەوە یاری بکات.
ڕۆناڵدۆ گرێبەستێکی دوو
وەرزی لەگەڵ نەسر ئەنجامدا و ساڵانە بڕی 200 ملیۆن یۆرۆ وەک مووچە لە یانە
سعودیەکە وەردەگرێت.