جامی عێراق.. هەولێر گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی و دهۆک ماڵئاواییکرد

AM:10:04:15/04/2023

928 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی عێراق هەولێر گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی و دهۆک بە تەڵەبە دۆڕا و ماڵئاواییکرد.

لە یارییەکانی قۆناغی 16ی جامی عێراق، یانەی هەولێر لە یاریگای خۆیدا رووبەڕووی یانەی نەفتی وەسەت بووەوە.

یاریەکەش بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە سوودی هەولێر کۆتاییهات، گۆڵەکانی هەولێر ئەمجەد رازی تۆماریکردن، جالسۆن دی لیما تاکە گۆڵەکەی نەفتی وەسەت کرد.

لە یاریەکی تریشدا، یانەی دهۆک لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی تەڵەبەی کرد و بە گۆڵێکی بێبەرامبەر یاریەکەی پێدۆڕاند.

لە هەمان قۆناغ، یانەی زەورا میوانداری نەفتی بەسرەی کرد و بە لێدانی یەکلاکەرەوە یاریەکەی لێبردەوە، مەسافی بە بەحری دۆڕا.

بەم ئەنجامانە، هەریەکە لە یانەکانی هەولێر و زەورا و تەڵەبە گەیشتنە قۆناغی چارەکی کۆتایی و دهۆک و نەفتی وەسەت و نەفتی بەسرە ماڵئاواییانکرد.

خ . ک