پاریس هەوڵەکانی بۆ ئەنجامدانى گرێبەست لەگەڵ زیدان دەستپێکرد

PM:11:09:26/03/2023

548 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرپرسانی پاریس هەوڵەکانیان بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ زیدان دەستپێکردووە و ئامادەن قوربانی بدەن لەو پێناوەدا.

رۆژنامەی لاگازێتا دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵی رایگەیاندوە، بەرپرسانی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی بە شێوەیەکی راستەوخۆ هەنگاوەکانیان بەمەبەستی گریبەستکردن لەگەڵ زەینەدین زیدان دەستپێکردووە تا بیکەنە راهێنەری یانەکەیان لە سەرەتای وەرزی داهاتووەوە.

رۆژنامەکە بڵاویکردووەتەوە، کارگێڕی یانە فەرەنسیەکە بابەتی کریستۆف گالتیەی راهێنەری ئێستای یانەکەیان داخستووە و لە دوای کۆتاییهاتنی ئەم وەرزە لە پۆستەکەی دووریدەخەنەوە.

ئاشكراشیکردووە، ناسر خلیفی سەرۆکی یانەی پاریس سان جێرمان دەیەوێت خەونی چەند ساڵەی بە دیبهێنێت لە وەرزی داهاتوودا ئەویش ئەوەیە کە زەینەدین زیدان بکاتە راهێنەر و خەونی دووەمیشی بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنز لیگە بۆ یانەکەی و ئامادەیە هەموو داواکارییەکانی ئەو راهێنەرە جێبەجێبکات.

لاگازێتا دوپاتیکردەوە کە سەرۆکی یانە پاریسیەکە ئامادەیی دەربڕیوە قوربانی بدات لە پێناو رازیکردنی زیدان کە متمانەی بە پرۆژەکەیان هەبێت ئەویش بە دوورخستنەوەی لویس کامپۆسی بەڕێوەبەری وەرزشی ئێستای یانەکەیەتی چونکە پەیوەندیەکی خراپی لەگەڵ زیداندا هەیە.