ئەمشەو یاریەکانی چامپیۆنزلیگ دەستپێدەکاتەوە

AM:08:58:07/03/2023

2668 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەمڕۆ لە چامپیۆنز لیگ چێڵسی میوانداری دۆرتمۆند دەکات و چوارشەممەش بایرن رووبەڕووی پاریس دەبێتەوە.

ئەمڕۆ یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناغی 16ی چامپیۆنز لیگ دەستپێدەکات و لە کاتژمێر 11ی شەودا، یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە یاریگای ستامفۆرد بریج میوانداری یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئینگلیزی کرد.

لە یاری چووندا کە لە ئەڵمانیا بەڕێوەچوو، یانەی بروسیا دۆرتمۆند بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بردنەوەی بەدەستهێنابوو، بۆ ئەم یاریە پێویستی بە تەنیا یەکسانبوونێکە بۆ گەیشتن بە قۆناغی چارەکی کۆتایی.

لە بەرامبەردا یانەی چێڵسی پێویستە بە جیاوازی دوو گۆڵ بردنەوە بەدەستبهێنێت یان بە جیاوازی یەک گۆڵ و دواتر بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان یاریەکە بباتەوە تا بتوانێت گەیشتن بە قۆناغی چارەکی کۆتایی مسۆگەر بکات.

لە هەمان کاتدا، یانەی بەنفیکای پورتوگالی لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی کلوب بروج دەکات و یاری چوونیش بەئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی یانە پورتوگالیەکە کۆتاییهاتبوو.

چوارشەممەش دوو یاری تر بەڕێوەدەچن، یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لە یاریگای ئالیانز ئارینا و لە یاری لوتکەدا رووبەڕووی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی دەبێتەوە، لە یاری چووندا کە لە فەرەنسا بەڕێوەچوو بایرن میونشن بە گۆڵێکی بێوەڵام بردنەوەی بەدەستهێنابوو.

لە یاریەکی تریشدا، یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی کە لە یاری چووندا بە گۆڵێک لە تۆتنهامی ئینگلیزی بردبووەوە لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی یانە ئینگلیزیەکە دەبێتەوە.